شێوەماتی شاعیر

من Beidipedia
اذهب إلى التنقل اذهب إلى البحث

ژیاننامەی شێوەماتی

ناوی ڕاسته‌قینه‌ی شێوه‌ماتی (يوسف محمد محي الدين علي عبدالكريم مه‌لاجلال حه‌مه‌علي)یه‌ ، له‌ ڕووی بنه‌ماڵه‌وه‌ سه‌ر به‌ عه‌شیره‌تی (ده‌لۆ) یە سەر بە گوندی باوا (باداوا)ی شارۆچکەی قەرەحەسەن کە ئەم شارۆچکەیە بەشێکە لە نەخشەی کارگێریی و جوگرافیای پارێزگای کەرکووک ، هەروەها شێوەماتی له‌ گه‌ڕه‌کی ڕزگاریی (حي الحرية) سه‌ر به‌ قه‌زای ناوه‌ندی پارێزگای که‌رکووک له‌ به‌رواری1994/2/21ی زایین له‌ دایکبووه.

شێوەماتی وقۆناغی خوێندن شێوەماتی له‌ شاری که‌رکووک (زێدی باو و باپیرانی) له‌ ساڵی خوێندنی 2001/2000ی زایین لە تەمەنی حەوت ساڵی ڕوو دەکاتە خوێندنی قۆناغی سەرەتایی ، هەروەها له ساڵی خوێندنی 2012/2011ی زایین خوێندنی شه‌شه‌می ئاماده‌یی به‌شی وێژه‌یی له‌ ناوه‌ندی که‌رکووک له‌ فێرگه‌ی(ئامادەیی کوردستانی کوڕان _ إعدادية كردستان للبنين) ته‌واو دەکات .

له‌ ژێر ویست وخواستی خۆی شێوەماتی لە ساڵی خوێندنی 2013/2012 ڕوو دەکاتە کۆلێژی یاسا و زانستە ڕامیارییەکان و لە زانکۆی که‌رکووک خوێندنی کۆلێژ تەواو دەکات و هەر لەو زانکۆیەدا و لە ساڵی خوێندنی 2016/2015 بڕوانامەی (بەکالۆریۆس لە یاسا)دا بەدەست دەهێنێت.

پاشان هەر لەو ساڵەدا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە لقی کەرکووکی (سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستانی عێڕاق)ەوە دەکات ، کە لە بەرواری 2016/10/17 بڕیاری دەستبەکاربوونی دەردەچێت لە لایەن نەقیبی سەندیکای پارێزەران (بەختیار حیدر).

شێوەماتی وباکگراوندی سیاسیی بنەماڵەکەی بەهۆی بوونی چالاکی هێزی پێشمەرگە و بە تایبەت هێزەکانی مامەڕیشە لە سنووری گوندەکەیان دژی ڕژێمی بەعس ، لە ساڵی 1984 لە لایەن ڕژێمی بەعس گوندەکەیان دەکرێتە ئامانج بە پاساوی دانیشتوانی گوندەکە هاوکاریی هێزی پێشمەرگە دەکەن ، کە ڕژێم هەڵدەستێت بە کاولکردن و تاڵانکرنی گوندەکە ، پاشان ڕاستەوخۆ بە خێزانیی ماڵ باوکی بەشێوەی بەزۆرەملێ ئاوەرە ودەربەدەری دەرەوەی شاری کەرکووک دەکرێن و لەپاشاندا لە کەمپەکانی ناحیەی کەورگۆسک جێگیر دەکرێن لە پارێزگای هەولێر ، ڕژێمی بەعس لەو سەردەمە بەدواوە گوندی باوا دەکاتە ڕیزبەندی یەکێک لە ناوچە قەدەغەکراوەکان (المناطق المحرمة) هەروەها ڕژێم بەشێوەیەکی فەڕمی ناوی ناوچەکەیان لە قەرەحەسەنەوە دەگۆڕێت بۆ دایکی جەنگەکان( الأم المعارك).

کە بنەماڵە وکەس وکاری شێوەماتی بەهۆی کوردبوونەوە بۆ چەندین جار دووچاری سیاسەتی ڕاگواستنی بە زۆرەملێ ودەربەدەریی وئاوارەبوون بوونەتەوە ، تەنانەت باپیرەی بەهۆی خەباتی کوردایەتیەوە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت لەلایەن حوکومەتی عێڕاقیەوە لەسەردەمی ڕژێمی بەعس.

شێوەماتی و ژیانی سیاسیی لە سەرەتای دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕاندا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بزوتنەوەکەوە کردووە بە جۆرێک کە پێشتر پەیوەندیی بەهیچ لایەن و ڕێکخراو و حیزبێکەوە نەکردووە ، هەروەها بە پلەی هەڵسوڕاو لە بزوتنەوەکەدا کاری کردووە کە بووەتە ڕێکخەری (ڕایەڵەی زانکۆ وپەیمانگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای کەرکووک) بۆ ماوەی زیاتر لە شەش ساڵ .

هەروەها وەکو نوێنەری گەنجانی شاری کەرکووکی بزوتنەوەی گۆڕان بەشێوەیەکی فەڕمی وپڕۆتۆکۆلی بەشداریی لە (کۆنفڕانسی لاوانی بەدەپە)ی بەرواری 2013/11/30 کردووە لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان ، کە لەو ڕێگەوە چاوی کەوتووە بە زۆربەی سیاسەتمەدارانی کورد لە باکووری کوردستان بەتایبەتی هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و عوسمان بایدەمیر و عەبدوڵا دەمیرباش ، جگە لە بەشداریی کردنی لە چەندین چالاکی ناوخۆی بزوتنەوەکەدا.

وشەی شێوەماتی له‌ ڕووی ڕێزمانیه‌وه‌ ناوێکی لێکدراوه‌ له‌ زمانی کوردیی به‌واتای (ڕووخساری بێ ده‌نگ) دێت هه‌روه‌ها له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا به‌واتای (الشکل الصامت_الوجه الساکت)دێت هەروەها لە زمانی ئینگلیزیی شانشینی یەکگرتوودا بەواتای (Silent face)دێت.

شارەزابوونی لە چەندین کتێبی عەڕەبی بەتایبەت هەریەک لە (علم الصرف والنحو وعلم البلاغة والأدب العربي وعلم التجويد وتفسير القرآن وأصول الدين والعقيدة الإسلامية وشريعة الإسلامية والفقه الإسلامي وعلم المیراث وكتب القانونية) .

ئایدیاو بیرکردنەوەی شێوەماتی لەڕووی ئایینەوە کەسایەتیەکی سێکۆلاریزمە واتا باوەڕی بەپەیڕەوکردنی (ڕێبازی سێکۆلاریزم)ە ، هەروەها باوەڕی بەپەیڕەوکردنی هەریەک لە (ڕێبازی کەپیتاڵیزم ولیبڕاڵیزم)ە لەڕووی سیستەمی بازرگانی وئابووریەوە.

شێوەماتی لەبواری شیعریی دا شێوەماتی لە تەمەنی دوانزە ساڵی له‌ مانگی (شباط _فبرایر)ی ساڵی 2006ی زایینی کە پۆڵی شەشەمی سەرەتایی بووە بۆ یەکەمین جار ده‌ستی کردووه‌ به‌ نووسینه‌وه‌ی شیعر بەهەردوو زمانی کوردیی وعەڕەبی ، بەهۆی ئەوەی زمانی عەڕەبی هەر لە منداڵیەوە بەشێوەیەکی نایاب زانیوە بۆیە لەپاڵ زمانی کوردیی زمانی عەڕەبی بەکارهێناوە لە نووسینەوەی شیعردا ، سەرەڕای نووسینەوەی شیعر هەر لەو تەمەنەوە خولیای کارکردن بووە لەبواری توێژینەوە ونووسینەوەدا ، پاشان لە مانگی ئابی 2009ی زایینی نازناوی (شێوه‌ماتی) له‌خۆدەنێت وەکو نازناوێکی ئەدەبی وهونەریی .

هەروەها شێوەماتی هەر لە سەرەتای دەست بەشیعربوونیەوە بەشێوەیەکی کلاسیکیانە هاوشێوەی شاعیرانی پێش سەردەمی خۆی شیعر وهۆنراوەی نووسیوەتەوە ، بەڵام لە هاوینی ساڵی 2012ی زایین دەستی کردووە بە شۆڕشی شیعریی وبیرکردنەوە لەیاخی بوون ودەرچوون لە ڕێباز وشێوازی شیعریی شاعیرانی پێش سەردەمی خۆی وهەوڵدان بۆ چاکسازیی وگۆڕانکاریی لە ئەدەبی شیعریدا، بۆیە چەندین جار هەوڵی داهێنانی شیعریی داوە بەشێوەیەک کە جیاواز دەرکەوێت لەهەموو شاعیرانی پێش سەردەمی خۆی هەروەها هەوڵی گۆڕینی ڕێباز و شێوازی شیعری بە هەموو شێوەیەک داوە هەمیشە بەردەوام بووە لە داهێنان بەتایبەت لە شیعری خشتەیی بەشێوەی ئاسۆیی بو ستوونیی وێڕای گرنگیدانێکی تەواو بە هونەری ڕەوانبێژیی و زانستی ڕێزمان وزمانی کوردیی پەتی وگردنگیدان بە ئاواز وسیستەمی بڕگە لە نووسینەوەی شیعر وهۆنراوەدا هەروەها لە بواری توێژینەوە و وردبینی کردنی شیعر وهۆنراوەی شاعیرانی سەردەمی پێش خۆی وشاعیرانی هاوسەردەمی ڕۆڵێکی ڕەخنەگرانەی بونیادنەرانەی هەبووە.

سەرچاوەکان[عدل]

youtube

twitter