شێوەماتی شاعیر
ناوی ڕاستهقینهی شێوهماتی (يوسف محمد محي الدين علي عبدالكريم مهلاجلال حهمهعلي)یه ، له ڕووی بنهماڵهوه سهر به عهشیرهتی (دهلۆ) یە سەر بە گوندی باوا (باداوا)ی شارۆچکەی قەرەحەسەن کە ئەم شارۆچکەیە بەشێکە لە نەخشەی کارگێریی و جوگرافیای پارێزگای کەرکووک ، هەروەها شێوەماتی له گهڕهکی ڕزگاریی (حي الحرية) سهر به قهزای ناوهندی پارێزگای کهرکووک له بهرواری1994/02/21ی زایین له دایکبووه.
شێوەماتی له شاری کهرکووک (زێدی باو و باپیرانی) له ساڵی خوێندنی 2001/2000ی زایین لە تەمەنی شەش ساڵی ڕوو دەکاتە خوێندنی قۆناغی سەرەتایی ، هەروەها له ساڵی خوێندنی 2012/2011ی زایین خوێندنی شهشهمی ئامادهیی بهشی وێژهیی له ناوهندی کهرکووک له فێرگهی(ئامادەیی کوردستانی کوڕان _ إعدادية كردستان للبنين) تهواو دەکات .
له ژێر ویست و خواستی خۆی شێوەماتی لە ساڵی خوێندنی 2013/2012 ڕوو دەکاتە کۆلێژی یاسا و زانستە ڕامیارییەکان و لە زانکۆی کهرکوک خوێندنی کۆلێژ تەواو دەکات و هەر لەو زانکۆیەدا و لە ساڵی خوێندنی 2016/2015 بڕوانامەی (بەکالۆریۆس لە یاسا)دا بەدەست دەهێنێت.
پاشان هەر لەو ساڵەدا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە لقی کەرکووکی (سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستانی عێڕاق)ەوە دەکات ، کە لە بەرواری 2016/10/17 بڕیاری دەستبەکاربوونی دەردەچێت لە لایەن نەقیبی سەندیکای پارێزەران (بەختیار حیدر).
شێوەماتی و باکگراوندی سیاسیی بنەماڵەکەی
بەهۆی بوونی چالاکی هێزی پێشمەرگە و بە تایبەت هێزەکانی مامەڕیشە لە سنووری گوندەکەیان دژی ڕژێمی بەعس ، لە ساڵی 1984 لە لایەن ڕژێمی بەعس گوندەکەیان دەکرێتە ئامانج بە پاساوی دانیشتوانی گوندەکە هاوکاریی هێزی پێشمەرگە دەکەن ، کە ڕژێم هەڵدەستێت بە کاولکردن و تاڵانکرنی گوندەکە ، پاشان ڕاستەوخۆ بە خێزانیی ماڵ باوکی بەشێوەی بەزۆرەملێ ئاوەرە و دەربەدەری دەرەوەی شاری کەرکووک دەکرێن و لەپاشاندا لە کەمپەکانی ناحیەی کەورگۆسک جێگیر دەکرێن لە پارێزگای هەولێر ، ڕژێمی بەعس لەو سەردەمە بەدواوە گوندی باوا دەکاتە ڕیزبەندی یەکێک لە ناوچە قەدەغەکراوەکان (المناطق المحرمة) هەروەها ڕژێم بەشێوەیەکی فەڕمی ناوی ناوچەکەیان لە قەرەحەسەنەوە دەگۆڕێت بۆ دایکی جەنگەکان( الأم المعارك).
کە بنەماڵە و کەسوکاری شێوەماتی بەهۆی کوردبوونەوە بۆ چەندین جار دووچاری سیاسەتی ڕاگواستنی بە زۆرەملێ و دەربەدەریی و ئاوارەبوون بوونەتەوە ، تەنانەت باپیرەی بەهۆی خەباتی کوردایەتیەوە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت لەلایەن حوکومەتی عێڕاقیەوە لەسەردەمی ڕژێمی بەعس.
لە سەرەتای دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕاندا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بزوتنەوەکەوە کردووە بە جۆرێک کە پێشتر پەیوەندیی بەهیچ لایەن و ڕێکخراو و حیزبێکەوە نەکردووە ، هەروەها بە پلەی هەڵسوڕاو لە بزوتنەوەکەدا کاری کردووە کە بووەتە ڕێکخەری (ڕایەڵەی زانکۆ و پەیمانگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای کەرکووک) بۆ ماوەی زیاتر لە دە ساڵ .
هەروەها لەژێر سەرپەرشتی ڕێکخەری کۆچکردووی بزوتنەوەی گۆڕان (نەوشیروان موستەفا ئەمین) وەکو نوێنەری گەنجانی شاری کەرکووکی بزوتنەوەی گۆڕان بەشێوەیەکی فەڕمی و پڕۆتۆکۆلی بەشداریی لە (کۆنفڕانسی لاوانی بەدەپە)ی بەرواری 2013/11/30 کردووە لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان ، کە لەو ڕێگەوە چاوی کەوتووە بە زۆربەی سیاسەتمەدارانی کورد لە باکووری کوردستان بەتایبەتی هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و عوسمان بایدەمیر و عەبدوڵا دەمیرباش ، جگە لە بەشداریی کردنی لە چەندین چالاکی ناوخۆی بزوتنەوەکەدا.
له ڕووی ڕێزمانیهوه ناوێکی لێکدراوه له زمانی کوردیی بهواتای (ڕووخساری بێ دهنگ) دێت ههروهها له زمانی عهرهبیدا بهواتای (الشکل الصامت_الوجه الساکت)دێت هەروەها لە زمانی ئینگلیزیی شانشینی یەکگرتوودا بەواتای (Silent face)دێت.
شارەزابوونی لە چەندین کتێبی عەڕەبی
بەتایبەت هەریەک لە (علم الصرف و النحو وعلم البلاغة والأدب العربي وعلم التجويد وتفسير القرآن وأصول الدين والعقيدة الإسلامية وشريعة الإسلامية والفقه الإسلامي وعلم المیراث وكتب القانونية) .
لەڕووی ئایینەوە کەسایەتیەکی سێکۆلاریزمە واتا باوەڕی بەپەیڕەوکردنی (ڕێبازی سێکۆلاریزم)ە ، هەروەها باوەڕی بە پەیڕەوکردنی هەریەک لە (ڕێبازی کەپیتاڵیزم و لیبڕاڵیزم)ە لەڕووی سیستەمی بازرگانی وئابووریەوە.
شێوەماتی لە تەمەنی دوانزە ساڵی له مانگی (شباط _فبرایر)ی ساڵی 2006ی زایینی کە پۆلی شەشەمی سەرەتایی بووە بۆ یەکەمین جار دهستی کردووه به نووسینهوهی شیعر بە هەردوو زمانی کوردیی و عەڕەبی ، بەهۆی ئەوەی زمانی عەڕەبی هەر لە منداڵیەوە بەشێوەیەکی نایاب زانیوە بۆیە لەپاڵ زمانی کوردیی زمانی عەڕەبی بەکارهێناوە لە نووسینەوەی شیعردا ، سەرەڕای نووسینەوەی شیعر هەر لەو تەمەنەوە خولیای کارکردن بووە لەبواری توێژینەوە و نووسینەوەدا ، پاشان لە مانگی ئابی 2009ی زایینی نازناوی (شێوهماتی) لهخۆدەنێت وەکو نازناوێکی ئەدەبی و هونەریی .
هەروەها شێوەماتی هەر لە سەرەتای دەست بە شیعربوونیەوە بەشێوەیەکی کلاسیکیانە هاوشێوەی شاعیرانی پێش سەردەمی خۆی شیعر و هۆنراوەی نووسیوەتەوە ، بەڵام لە هاوینی ساڵی 2012ی زایین دەستی کردووە بە شۆڕشی شیعریی و بیرکردنەوە لەیاخی بوون ودەرچوون لە ڕێباز و شێوازی شیعریی شاعیرانی پێش سەردەمی خۆی و هەوڵدان بۆ چاکسازیی و گۆڕانکاریی لە ئەدەبی شیعریدا، بۆیە چەندین جار هەوڵی داهێنانی شیعریی داوە بەشێوەیەک کە جیاواز دەرکەوێت لە هەموو شاعیرانی پێش سەردەمی خۆی هەروەها هەوڵی گۆڕینی ڕێباز و شێوازی شیعری بە هەموو شێوەیەک داوە هەمیشە بەردەوام بووە لە داهێنان بەتایبەت لە شیعری خشتەیی بەشێوەی ئاسۆیی بو ستوونیی وێڕای گرنگیدانێکی تەواو بە هونەری ڕەوانبێژیی و زانستی ڕێزمان وزمانی کوردیی پەتی و گرنگیدان بە ئاواز و سیستەمی بڕگە لە نووسینەوەی شیعر و هۆنراوەدا هەروەها لە بواری توێژینەوە و وردبینی کردنی شیعر و هۆنراوەی شاعیرانی سەردەمی پێش خۆی و شاعیرانی هاوسەردەمی ڕۆڵێکی ڕەخنەگرانەی بونیادنەرانەی هەبووە.